نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێک لە پێشنیارەکانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان بریتی یه له راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌ر پارێزگایه‌كی هەرێم به بەغدا به‌رامبه‌ر پێدانی بودجه و موچه‌ی پاریزگاكه.
بە گوێرەی زانیارییەکان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد، به تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق، داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیان لە پەرلەمانی عێراق كردووه، بۆ تاوتوێ كردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هەرێم و بەغدا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، سه‌باره‌ت به‌و لیژنه په‌رله‌مانییه رایگه‌یاند: راسته بریاری له‌و شیوه‌یه دراوه، به‌ڵام سه‌ركەو‌تنی كاری لیژنه‌كه گرنگه، نه‌ك خودی لیژنه‌كه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید دەڵێت، سه‌ركه‌وتنی كاری لیژنه‌كه په‌یوه‌سته به وه‌ڵامدانه‌وه و به ده‌مه‌وه هاتنی به‌رپرسانی هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌ریم و ناوه‌ندە،. ئه‌گه‌ر نا، هیچ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری نابێت بۆ موچه‌خۆرانی هه‌ریم.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌شپرسێت، ئایا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ن بچەنە په‌رله‌مانی عیراق؟ یان ئایا به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند تا چه‌ند پابه‌ند ئه‌بن به راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه شایسته داراییه‌ی كه به بڕه‌كه‌ی یه‌ك ترلیۆن و 200 ملیۆن دیناره، کە به‌رپرسانی هه‌ریم داوای ده‌كه‌ن؟