
د.به‌شیر هۆشداری دەدات: زیندانی محەتە رێخۆشکەرە بۆ دروست بوونی تاوانبار
نوچەنێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌كێشه و داواكارییه‌كانی زیندانیانی مه‌حه‌ته و ئاواره‌كانی شاری وان و ناحیه‌ی قوشته‌په كردوه‌و و رایده‌گه‌ێنێت تێكه‌ڵ كردنی زیندانیانی مادده جۆرا و جۆره‌كان له زیندانی مه‌حه‌ته: مرۆڤكوژ، تلیاكچی، دز، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رپێچی هاتوچۆ گیراون، رێخۆشكه‌ره بۆ دروست بوونی تاوانبار نه‌ك چاككردنی.
له‌به‌شێكی تری راپۆركه‌یان د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی قوشته‌په گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له كاتی هاتوچۆدا له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی بازگه‌ی (هه‌ولێرـ كه‌ركوك) له ده‌وام دوا ده‌كه‌ون، داوایان ده‌كرد، كه رێگه‌یان پێبدرێت به رێگای تایبه‌تی بازگه هاتوچۆ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه:
بابه‌ت/ راپۆرتی سه‌ردانه‌كانی شاندی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كان، شاندی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كه پێكهاتبوو له به‌رێزان (د. بشیر خلیل حداد، یشار نجم ا‌لدین، سمیره عبدالله)، له ڕۆژانی (18-19/1/2012) سه‌ردانی هه‌ندێ شوێن و ده‌زگایان كرد له شاری هه‌ولێر له‌وانه: (گرتوخانه‌ی محگه، كه‌مپی كاوه بۆ ئاواره‌كانی شاری وان، ناحیه‌ی قوشته‌په).
له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كان و به‌دواداچون بۆ داواكاری هاوڵاتیان، ئه‌م راپۆرته‌تان بۆ ره‌وان ده‌كه‌ین، داواكارین ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كان به پێی یاسا و رێنماییه‌كان.
یه‌كه‌م/ سه‌ردانی گرتوخانه‌ی (محطه) له هه‌ولێر.
تێبینیه‌كان:
1ـ بینایه‌ی گرتوخانه به شێوه‌یه‌كی گشتی شیاو نیه، وه مه‌رجی یاسایی و ته‌ندروستی تیا كه‌مه.
2ـ هۆڵه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری زیندانی تیایه كه كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و ته‌ندروستی خراپی هه‌یه.
3ـ تێكه‌ڵ كردنی زیندانیانی مادده جۆرا و جۆره‌كان، بۆ نمونه: مرۆڤكوژ، تلیاكچی، دز، …هتد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رپێچی هاتوچۆ گیراون، له یه‌ك هۆڵدا كۆبونه‌ته‌وه. كه ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ره بۆ دروست بوونی تاوانبار نه‌ك چاككردنی.
داواكارییه‌كان:
1ـ زۆربه‌ی زیندانیان جه‌ختیان ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر فراوان كردنی بازنه‌ی لێبوردنی گشتی، وه په‌له كردن له ده‌رچواندنی یاساكه.
2ـ هه‌ندێ له زیندانیان هه‌ستیان به مافخوراوی و مه‌غدوری ده‌كرد، بۆیه داوایان كرد دووباره دادگا به دۆسیه‌كانیاندا بچێته‌وه.
3ـ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕاگیراوان (الموقوفین)، بێزاری خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به درێژی ماوه‌ی ڕاگیراوییان، بێ دادگایی و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان، كه‌سی وا هه‌یه ماوه‌ی (4 ساڵه) هه‌ر راگیراوه (توقیف)ه، وه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر دادگایی بكرێت به چه‌ند مانگ سزا بدرێت. بۆیه پێویسته په‌له بكرێت له كۆتایی هێنان به كێشه‌كانیان.
5ـ داوا كرا رێنمایی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی زیندانی فره‌وانتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیانی تریش بگرێته‌وه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی درێژ خایه‌نه‌كان كه كێشه‌كانیان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و سوڵحی تیا كراوه.
6ـ دا‌و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی زیاتر دابین بكرێت بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی گرتوخانه‌كه، به تایبه‌ت ده‌رمانی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌كان.
7ـ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مامۆستایه‌كی ئایینی هه‌فتانه ره‌وانه‌ی ناو زیندانیان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئامۆژگاری كردن، داوا كرا كه ژماره‌ی مامۆستایه‌كان زیاد بكرێت، وه پسپۆری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیش سه‌ردانیان بكه‌ن.
8ـ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتوخانه‌كه داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ك هاوپیشه‌یان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.
دووه‌م/ سه‌ردانی كه‌مپی كاوه بۆ ئاواره‌كانی شاری (وان).
تێبینیه‌كان:
1ـ نزیكه‌ی (10) خێزانی ئاواره‌ی شاری (وان)ی كوردستانی توركیا له كه‌مپه‌كه‌دا بوون، له بار‌و دۆخ و گوزه‌رانی خراپ بوون، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كابینه و رایه‌خ و سۆبه‌ی بۆ دابین كردون، به‌ڵام هێشتا پێویستیان به شتی تر هه‌یه وه‌ك (دروست كردنی شوێنی ده‌ستشۆر و شوێنی خۆشوشتن و مه‌تبه‌خ).
2ـ شوێنی نیشته‌جێ كردنیان دووره له شار و سنوری خۆیان به‌رای ئێمه باشتر بوو له سنوری قه‌زای زاخۆ نیشتیجێ بكرانایه.
داواكارییه‌كان:
1ـ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆیان.
2ـ دامه‌زراندن و كار پێكردنی ئه‌وانه‌ی توانای كار كردنیان هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندی لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان تاوتوێ كرد و به‌رێزیان به‌ڵێنی كارپێكردنیانیدا به شێوه‌ی گرێبه‌ست.
3ـ دابین كردنی قوتابخانه و مزگه‌وت و بنكه‌ی ته‌ندروستی له ناو كه‌مپه‌كه‌دا.
4ـ خێزانه ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه نزیكن له كه‌مپه‌كه داوای كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی فێركردنی قورئانی پیرۆزییان كرد له كه‌مپه‌كه‌دا.
سێیه‌م/ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی قوشته‌په.
داواكارییه‌كان:
1ـ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به وتاری رۆژانی هه‌ینی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه، چونكه هه‌ندێجار، هه‌ندێ وتار له سنوری ناحیه‌كه كێشه ده‌نێته‌وه.
2ـ زیاد كردنی حصه‌ی ناحیه‌كه له تۆ‌و په‌ینی كیمیایی و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دابه‌شیان ده‌كات.
3ـ ناحیه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستی به بینایه‌ی قوتابخانه‌ی تازه هه‌یه، وه هه‌روه‌ها نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی چه‌ند بینایه‌كی تر، بۆ نمونه: قوتابخانه‌ی قوشته‌په‌ی تێكه‌ڵاو به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دیواره‌كانی شه‌ق شه‌ق بوه‌و به كه‌ڵكی ده‌وام كردن نایه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (3) ده‌وامی تیا ده‌كرێت.
وه هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی (رازاو)ی بنه‌ره‌تی كچان، ماوه‌ی ساڵێكه ده‌وامی تیا ناكرێت به هۆی سوتانی دوو ژوور و پێویستی قوتابخانه‌كه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌یه.
4ـ مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی قوشته‌په گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له كاتی هاتوچۆدا له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی بازگه‌ی (هه‌ولێرـ كه‌ركوك) له ده‌وام دوا ده‌كه‌ون، داوایان ده‌كرد، كه رێگه‌یان پێبدرێت به رێگای تایبه‌تی بازگه هاتوچۆ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزماندا….
د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
25/1/2012