تایبەت: نوچەنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له لیژنه‌یه‌ك گه‌وره‌تره و لیژنه‌كەش به مردووی له دایك ده‌بێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی 6 كه‌سی له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و پیشه‌سازی و ووزه، به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جیگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێكبهێنێت، بۆ سه‌ردانكردنی هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، بۆ زانینی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی، به تایبه‌ت پرسی نه‌وت وغاز.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. ئه‌رده‌لان نوره‌دین په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له باره‌ی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: ئه‌و لیژنه‌ی كه ئه‌مرۆ 25-9-2016، بریاری دروستكردنی دراوه، پێموایه لیژنه‌یه‌كی کارا نابێت و ناتوانێت كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌ریم و ناوه‌ند، چاره‌سه‌ر بكات و لێژنه‌كه هیچی لێ سه‌وز نابێت.
ئه‌رده‌لان نوره‌دین ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه و دەڵێت، پێموایه ئه‌و لیژنه‌یه بیرۆكه‌ی براده‌رانی گۆڕانه و زیاتر بۆ راگەیاندنەکانە و لیژنه‌كه به مردووی له دایك ده‌بێ و پێموانییه حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له لیژنه‌یه‌كی وه‌ها بكات.