نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی گوتوویەتی، کە روسیا لە درێژبوونەوەی شەڕی سوریا و تاوانە جەنگییەکان لەم وڵاتە بەرپرسیاری یەکەمە.
بۆریس جانسۆن بە بی بی سی گوتووە، کە روسیا بەرپرسی تاوانە جەنگییەکانە لە سوریا و، دەبێ بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی تاوانە جەنگییەکانی روسیا لە سوریا پێک بێت، چونکە خەڵکی بێ تاوانی ئەم وڵاتە کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی روسیا.
جانسۆن ئەوەش دەخاتەڕوو ئەگەر روسیا، بە ئەنقەست هێرشی کردبێتە سەر کاروانی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ سوریا، دەبێ وەک بەرپرسی یەکەم لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی بناسێندرێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە روسیا هیچ پلانێکی، بێجگە لە تاوانی جەنگی بە دەستەوە نەبووە و، بەگشتی شەڕ لە سوریا تاوانە.