نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی شه‌ممه خاڵه ناكۆكه‌كانی سه‌باره‌ت به یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان و بۆنه ئایینیه‌كانی روونكرده‌وه، به تایبه‌ت پشوی “رۆژی غه‌دیر” جه‌ختیشی كرده‌وه، كه یاساكه پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكرنی پشووی رۆژی غه‌دیر.
رۆژی غه‌دیر وه‌ك شیعه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و رۆژه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر، عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبی له حه‌جی ماڵئاواییدا وه‌ك جێنشینی خۆی دیاریكردووه، له شوێنێكدا كه پێی ده‌وترا غه‌دیر، هه‌موو ساڵێك له 18ی مانگی زیحجه‌ی ساڵی كۆچی‌دا یادی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌لیم شوكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “چه‌ند خاڵێكی ناكۆك هه‌یه سه‌باره‌ت به یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان و بۆنه ئایینییه‌كان، دیارترینیان پشووی رۆژی غه‌دیره، كه پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه و وه‌قفی سوننه بۆ په‌سه‌ند كردنی”.
شوشكه‌یی هه‌روه‌ها گوتی، لیژنه‌كه پشووه ئایینییه شیعه‌كانی دیاری كردووه، بینیمان پرۆژه‌كه پێویستی به راوێژكردنی زیاتر هه‌یه، پێویسته یاسایه‌ك بۆ پشووه ئایینیه‌كان و جه‌ژنه‌كان ده‌ربكرێت و هه‌موو ناكۆكییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 24-9-2016، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ئه‌وقاف ده‌نگدانی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پشوه فه‌رمییه‌كان و بۆنه ئاینیه‌كان دواخست.
جێگه‌ی باسه پشووه ئایینییه‌كانی شیعه‌كان، 142 رۆژه له ساڵدا، له له‌دایكبوونی ئیمامی عه‌لی و هاوسه‌رگیری كردنی و مردنیه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها 12 ئیمام و پاشان عاشورا كه 10 رۆژه، چله‌ی ئیمام حسێن كه هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، رۆژی ئیمام مه‌هدی، رۆژی غه‌دیر، برینداربوونی ” كۆرپه”، پاشان له دایكبوونی فاتمه‌ی زه‌هرا، زه‌ینه‌ب، سه‌كینه و چه‌ندین بۆنه‌ی تر.
سه‌رچاوه په‌رله‌مانییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه كه، سه‌لیم جبوری په‌رله‌مانتاری زۆر نزیك له مالیكی له دانیشتنی ئه‌مرۆدا رازامه‌ند بووه، له سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی غه‌دیر بكرێته پشووی فه‌رمی و ره‌تیكردووه‌ته‌وه رۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د، بكرێته پشووی فه‌رمی.