نوچه‌نێت- گێڵف ئای
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 سه‌ربازی ئێرانی له سوریا كوژراون، له نێوانیاندا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌یه.
پێگه ئێرانییه‌كان كوژرانی محه‌مه‌د باقر سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی شیعه‌كانی عێراقیان دووپات كرده‌وه، له شه‌ڕێكی به‌هێزیاندا له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه نزیك بووه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریاوه، سه‌دان چه‌كداری میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراقی له سوریا ده‌جه‌نگن.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران كوژرانی محه‌مه‌د پورهه‌نگی، سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و حسین ره‌ئیسی و حسین عه‌لی محه‌مه‌دی له شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌بدا كوژراون و له ئێران به‌خاك سپێردراون.
له‌لای خۆشیه‌وه پێگه‌ی شه‌هید نیوز، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه له سه‌ر پرسه‌ی 12 كوژراوی میلیشیا ئه‌فغانییە‌كان” فاتمیون” و پاكستانییه‌كان “زه‌ینه‌بیون” كه له شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حه‌له‌بدا كوژراون و، له شاری قومی ناوه‌ڕاستی ئێران پرسه‌یان بۆ دانراوه.