پێنتاگۆن: سەرباری داعش، ئێران کێشەیەکی دیکەی ئێمەیە

0

نوچەنێت-نسیم انلاین

دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایانگەیاندووە، کە سەربازانی ئەو وڵاتەی لە دوای شکستپێهێنانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە  و بە نیاز نین هێزەکانیان بکشێننەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی میلیتری تایمز، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاندووە، ئەوەی روون و ئاشکرایە، ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە ناوچەکە دەمینینەوە.

ئەشتۆن کارتەر، لە وەڵامێکی سەربازێکی ئەمریکی جێگیر لە بەغدا گوتوویەتی، دڵنیا بن کە لە دوای شکستدانی داعش، بۆ ماوەیەکی دیکە لە شوێنی جێگیربوونتان دەمێنینەوە.

کارتەر لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا گوتی، ئێران هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئەمریکا، ئەمریکا سەرباری بوونی داعش، کۆمەڵێک کێشە و نگەرانی دیکەی هەیە.

لەم پەیوەندیەدا جەنەڕاڵ ژوزێف دانفۆڕد، سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا گوتوویەتی، داعش کێشەیەکی گەورەیە، بەڵام لە پلانماندایە لە رێگەی تێکشکاندنی ئەم گروپە بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین.

دانفۆرد گوتی، دیارە کێشەیەکی دیکەی ئێمە ئێران و لەم ناوچەیە بەرەوڕووی کێشەی دیکەش بووینەتەوە.

دانفۆرد جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە و رەنگە لە عێراق، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com