وەزیری دەرەوەی بەحرەین: بەرامبەر بە ئێران دەوەستینەوە

0

نوچەنێت-رجا نیوز

وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی “الحدث” و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەلەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتوویەتی “وڵاتانی عەرەبی کەنداو پێیان وایە کە ئێران هەوڵی بە سیاسی کردنی حەج دەدات و لە دژی سعودیە وەستاوەتەوە، هەر بۆیە ئێران دەبێ ئاراستەی ئەم سیاسەت  و هەڵوێستەی خۆی بگۆرێت”.

خالد بن احمد آل خلیفه، وەزیری دەرەوەی بەحرەین جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران دەوەستنەوە.

خالد بن احمد آل خلیفه، هەروەها داوای لە زلهێزەکانی جیهانی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، تا هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ئێران ئاراستەی سیاسەتی دەستوەردانی خۆی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ بگۆرێت، بێجگە لە ئەم حاڵەتە وڵاتانی عەرەبی کەنداو بەرامبەر بەم هەڕەشانەی ئێران، ناچارن بەرگری لە خۆیان بکەن.

وەزیری دەرەوەی بەحرەین راشیگەیاندووە، ئێران لە کاروباری ناوخۆی یەمەن دەستوەردان دەکات، هەروەها گوتوویەتی، ئێمە لە دژی حوسییەکان نین، چونکە لە بازنەی وتووێژەکاندان، کە لە سعودیە بەڕێوەچوون. حوسییەکان کودەتایان کردووە و لە گەڵ ئێران لە هاوپەیمانیدان. ئێمەش لە دژی ئەو لایەن و وڵاتانە دەوەستینەوە کە پشتگیری حوسییەکان دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com