نوچەنێت-ئاژانسەکان
نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە بارەوە دۆخی نالەباری مرۆیی شاری حەلەبی سوریا دەڵێت: دوو ملیۆن کەس لە دانیشتوانی شاری حەلەب دەستیان بە ئاوی پاک بۆ خواردنەوە راناگات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەڕەنسا، رێکخراوی یۆنیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نوێترین راپۆرتی خۆی دەڵێت، بە هۆی لە کارکەوتنی دوو سایتی پۆمپاژی ئاو لە “النیراب و سلیمان الحلبی” شاری حەلب، دوو ملیۆن کەس لە خەڵکی شارەکە دەستیان بە ئاوی پاک بۆ خواردنەوە راناگات.