نوچەنێت-ئیسنا
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە هەلمەتێکدا دەیان پەیجی سەر بە لایەنگرانی رێکخراوی حەماسی بلۆک کرد.
لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، چەند پەیج بە تایبەتی تۆڕی “السطین للحوار” و دەیان پەیجی دیکەی نزیک لە حەماس، لە لایەن فەیسبوکەوە بلۆک کراوە. هەروەها ئەکاونتی ژمارەیەک لە چالاکان و کەسایەتییەکانی نزیک لە حەماس بلۆک کراوە.
فەیسبوک هەروەها ئەکاونتی پێگەی هەواڵی “امامە” پەیجی فراکسیۆنی ئیسلامی زانکۆکانی نجاح، بیرزیت، قدس، الخلیل، پۆلی تەکنیک، زانکۆی ئەریکایی، خضوریمبیت الحم و زانکۆی ئەهلی و کۆلیجی “المعلمین”ی سڕیوەتەوە.