نوچە.نێت
ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی جینفر ئەنیستون، بێدەنگی شکاند ، ئەوەی بیر ناچێتەوە کە براد بێت،ی هاوسەری پێشوی بەهۆی ئەنجیلنا جولیەوە خیانەتی لێکرد، دوای ٥ ساڵ پێکەوە بوون ٢٠٠٥ جیابونەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە جینڤر ئەنیستون، رایگەیاند کە ” بەهۆی جیابونەوەی هەردوو هونەرمەندان ئەنجلینا جولی ، براد بیت ، جینفر هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکات، دوای ٩ساڵ ژیانی هاوسەرگیری، ئەم دوو رۆژە کۆتایی بە هەموو شت هاتوە.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە جنیفر” پێی وایە کە دوای ئەو هەموو ساڵە بە جیابونەوەی هەردوو هونەرمەند دڵخۆشەو مافی بۆ گەراوەتەوە ، دەڵێت: ئەوە کۆتایەکەیەتی کە دەبێت ئەنجلینا بیچێژێت”.
شایەنی باسە، ئەنجلینا جولی داوای جیابونەوەی لە براد بیت کرد، بەهۆی خیانەت کردنیەوە،و بونی پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەری فرنسی “ماريون كوتيار” کە شەوانە پێکەوە دەچونە ئاهەنگ و کاتەکانی بە کێشانی نارکۆتیک، و کچان بەسەر دەبات ئەمەش پاڵنەرێکی گەورە بوو بۆ داوای جیابونەوەی ئەنجلینا جولی ، چونکە ئەنجلینا پێی وابو ئەگەر براد بیت بەو شێوە بەردەوام بێت ژیانی مناڵەکانی لە مەترسیدایە، هەروەها باوکێکی باشیش نابێت بۆ مناڵەکانی.



