نوچەنێت- ناوه‌ندی ره‌وابیت
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی خولی حه‌فتاویه‌كه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چاوی به حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌وت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و شانده دیپلۆماسییه ئه‌مریكییه ئاماده بوو، كه پێش چه‌ند رۆژێك سه‌ردانی عێراقییان كردبوو.
ئه‌نتۆنی بلینكین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بریت ماككۆرگ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆی ئه‌مریكا و جۆزێف هاریس، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كاروباری عێراق و جۆزێف بینگتۆن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی دوور، لایه‌نی عێراقیش هه‌ریه‌ك له فه‌لاح حه‌سه‌ن وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و فوئاد حسین، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوون، ئه‌مه‌ش ئاماده‌بوونێكی هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی بوو، كه یه‌كه‌مجاره رووبدات له سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی عێراقدا.
ئه‌و زانیارییانه‌ی نێوه‌ندی ره‌وابت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ستی كه‌وتوون، باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی رێككه‌وتووه له‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكی به‌رچاوی شه‌ڕی موسڵ له دژی چه‌كدارانی داعش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ هه‌موو یارمه‌تیه‌كی مرۆیی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌مه‌رجێك حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵدا، به‌شداری نه‌كات و سونه‌كانیش په‌راوێز نه‌خرێن و رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، دوای داعش.
له روانگه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه به‌شداری نه‌كردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵدا، مانای ئه‌نجامنه‌دانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوونی فراوانییان كردوه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان وێنه‌ی نه‌بوه. به‌مپێیه ئیداره‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا وایده‌بینێت گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌بێ به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی و به‌بێ ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له دژی خه‌ڵكی سوننه‌ی پارێزگای موسڵ هه‌لێكی مێژووییه بۆ عێراق، سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ دیموكراتیه ساواكه‌یان، له‌رێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پێكه‌وه گونجانی مێژوویی نێوان سوننه و شیعه له وڵات‌دا.