شاخەوان عەبدوڵڵا: تا ئێستا پڕۆژەی حەشدی شەعبی بە یاسا نەكراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا پڕۆژەی حەشدی شەعبی بە یاسا نەكراوە و ئێمە پڕۆژەكەمان رامانگرتووە.

حەشدی شەعبی هێزێكە سەر بە میلیشا شیعەكان لە چەندین ناوچەی عێراق نیشتەجێن، بەڵام تا ئێستا ئەو هێزە مۆڵەتی یاسایی نییە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی پارتی، ئەندامی  لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە بارەی حەشدی شەعبی رایگەیاند:  پەرلەمانتارانی شیعە پڕۆژە یاسایەكیان پێشكەش بە پەرلەمانكردووە و داوایان كردووە، كە حەشدی شەعبی بە یاسایی بكرێت، بەڵام ئێمە بەم كارە رازی نین رەخنەی زۆرمان لێگرت.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت “تا ئێستا ئەو پڕۆژە یاسایە راگیراوە لە لایەن ئێمەوە نەمانهێشتووە كاری لە سەر بكرَت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com