نوچە-ئاژانسەکان
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، قەیرانی ئێستای سوریا گەورەترین تراژیدیای مێژووی مرۆڤایەتییە لە دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی.
بە گوێرەی ئەلجەزیرە، ستیفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاندووە، بۆردوومانی توندی هێزە چەکدارەکان لە هەندێک لە ناوچەکانی حەلەب، شکاندن وپێشێل کردنی وتووێژەکانی ئاگربەستە لە سوریا.
دی مستۆرا دە هەروەها دەڵێت:شەڕی ناوخۆی سوریا لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی بە گەورەترین قەیرانی مرۆیی هەژمار دەکرێت.
دی مستۆرا ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ماوەی ئەو ٤٦ ساڵەی کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەرک و کاروبارەکانی راپەڕاندووە بۆ وێنە لە شەڕەکانی عێراق، ئەفغانستان و باڵکان، هیچ شەڕێک بە قەد ئەم شەڕە ناوخۆی سوریا سامناک و کارەساتبار نەبووە.