نوچە-قطرە
رۆژنامەی “عکاظ”ی سعودیە لە ژمارەی ئەمڕۆی(٢٤ی سێبتامبەر)خۆیدا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراق پلانێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئاشکرا دەکات و دەنووسێت: فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە گەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، مەترسی وهەڕەشەکانی دابەشکردنی نەینەوایان لە نێوان عەرەبی سوننە وکورد، بە وردی تاوتوێ کردووە ولەم بارەوە پلانێی تایبەتیان بۆ داڕشتووە.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئامانج لەم پلانە، پێش گرتنە لە دابڕانی پارێزگای نەینەوا و کردنی بە هەرێمێکی سەربەخۆیە لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق.
رۆژنامەی عکاظ ئەوەش دەخاتە روو، کە لەم کۆبوونەوەدا کە فەرماندەکانی سوپای قودس و قاسم سولەیمانی تێیدا بەشدار بوونە، سەبارەت بە مەترسیەکانی جیاکردنەوەی نەینەوا لە پێکهاتەی شیعە و هەرەشە و دەرهاویشتەکانی وەها ئەگەرێک باس وگفتوگۆیان کردووە وبڕیار دراوە بەرەنگاری وەها ئەگەرێک ببنەوە.
رۆژنامەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە قاسم سولەیمانی داوای لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کردووە، بە مەبەستی پیشاندانی دژکردەوە وئامادەیی تەواو بۆ بەرەوروو بوونەوە لە گەڵ هەر ئەگەرێک کە رەنگە لە دوای گرتنەوەی شاری موسڵ بێتە ئاراوە، ژمارەیەک هێزی زیادی رەوانەی ئەم پارێزگایە بکرێت.