راوێژکاری خامنەیی: لە رێککەوتنی مۆسکۆ و واشنتۆن نگەرانین

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

یاریدەدەری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ کاروباری سەربازی سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنی روسیا و مۆسکۆ لە بارەی دۆسیەی سوریا نیگەرانی خۆی خستۆتەڕوو و دەشڵێت “لە وەها حاڵەتێکدا رەنگە لەم بارەیەوە پشکێکی کەمترمان بەربکەوێت”.

یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژکاری عەلی خامنەیی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی گوتوویەتی، کە لە  سوریا  بەرامبەر بە هاوپەیمانێتی نیوان وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکا، ئۆردن، تورکیا  و ئیسرائیل، هاوپەیمانییەک لە نێوان ئێران و روسیا و حزبوڵڵای لوبنان لە ئارادایە.

سەفەوی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ئێستادا هەست بە هەندێک کەین و بەین لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەین، هیواداریشین ئەمریکییەکان کڵاو لە سەر روسەکان نەنێن، چ روسیا چ ئێران، لە دۆسیەی سوریا پشکێکی کەمتریان بەربکەوێت.

راوێژکاری خامنەیی بۆ کاروباری سەربازی دەشڵێت، ئەم دوو هێزە سازش دەکەن و سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێ ئاگادار بن تا لەم نێوەدا پشکی کەمترمان بەر نەکەوێت.

سەفەوی هەروەها جەخت لە ئەمن و سەقامگیر و قووڵایی بەرگری ستراتیژی سوریا دەکاتەوە بۆ ئێران.

پێشتر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە “عەلی ئەکبەر ویلایەتی” رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، مانەوەی بەشار ئەسەدی لە دەسەڵات تا کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بە ‌‌هێڵی سوری ئێران وەسفکردبوو.

ماوەی سەرۆکایەتی ئەسەد تاساڵی 2021 درێژەی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com