نوچه‌نێت- ئه‌براه پرێس
لیوا محه‌مه‌د باقری فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئه‌زمونه سه‌ربازییه‌كانی كه له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه به ده‌ستی هێناوه، له پێنج وڵات‌دا به‌گه‌ڕ خستووه، ئه‌وانیش یه‌مه‌ن، سوریا، عێراق، لوبنان و فه‌له‌ستینه، ئه‌م لێدوانه ناڕاستی لێدوانه‌كانی پێشووی ئێران ده‌رده‌خات كه رایگه‌یاندبوو، ئێران ده‌ستوه‌رناداته كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده ئێرانیه جه‌ختی كرده‌وه، كه ئێستا ئێران كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ژمونی خۆی ده‌كات له وڵاتانه‌ی كه ئه‌و به ” وڵاتانی چه‌قی به‌رگری” ناوی بردن، له عێراق، سوریا، لوبنان، یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین، گوتیشی شاره‌زایی و ئه‌زموونی سه‌ربازیمان له‌و وڵاتانه‌دا به‌گه‌ڕ خستووه.
سوپا سالاری ئێران و فه‌رمانده‌كانی تر له میانه‌ی مانۆڕێكی سه‌ربازی، كه له یادی 36 ساڵه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌شدارییان كردبوو، چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازییان ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه له كه‌نداودا بونیان هه‌یه كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێران باسی كردبوو.