نوچەنێت-رادیۆ فەردا
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمەلەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر سیاسەتەکانی سعودیە لە ناوچەکە، سعودیەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە پەرە بە ئایدیۆلۆژیای نەفرەت دەدات و پشتگیری گروپە تەکفیرییە تیرۆرستییەکان دەکات.
ئەمە دوایین گوتاری حەسەن روحانی، لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو، وەک سەرۆککۆماری ئێران. روحانی لە گوتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەو توندوتیژیانەی کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای تەنیوەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران لە گوتارەکەیدا، ستراتیژییە ئەمنییەکانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا وەک سەرچاوەی توندوتیژی و سەرهەڵدانی دیاردەی تیرۆریزمی بێ سنور و توندوتیژ ناوبرد و داوای لە سعودیە کرد، کە ستراتیژی خۆی بگۆڕێت.
سەرۆککۆماری ئێران راشیگەیاند، دەوڵەتی سعودیە ئەگەر چاوەڕیی بە دیهاتنی گەشەی وڵاتەکەی و ئەمن و ئاسایشی ناوچەیەکە، دەبێ واز لە سیاسەتی ئاژاوەنانەوە، پەرەپێدان بە ئایدیۆلۆژیای نەفرەت و دەستدرێژی بۆ سەر مافی دراوسێکانی بهێنێت و بەرپرسایەتی خۆی بەرامبەر بە ژیان و کەرامەتی زیارەتکاران جێبەجێ بکات.