نوچەنێت- سۆمه‌رییه نیوز
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، به‌شداری كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق به چه‌ند مه‌رجێك ده‌بێت، دیارترینیان پێكهێنانی فراكسیۆنێكی دوور له پشكپشكێنه و گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئه‌و به سیاسیكراو وه‌سفیكرد، هه‌روه‌ها گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به نادادپه‌روه‌ر باسی كرد و راشیگه‌یاند، كه به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ چاكسازی ئاماده كردووه.
سه‌در له گوتاری هه‌ێنیدا له مزگه‌وتی كوفه له نه‌جه‌ف رایگه‌یاند “ده‌مه‌وێت رایبگه‌یه‌نم كه من له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانم، به مه‌رجێك هه‌وڵی دڵسۆزان یه‌كبخرێت بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی له دروستكردنی فراكسیۆنێكی دوور له پشكپشكێنه، پاشان دروستكردنی فشاری جه‌ماوه‌ری بۆ گۆڕینی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به سیاسی كراوه، هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه نادادپه‌روه‌رانه‌یه”.
سه‌در جه‌ختی كرده‌وه له ” گۆڕینی ده‌موچاوه گه‌نده‌ڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌یه‌كی چاكساز كه بتوانێت دۆخی نەخۆشی عێراق بگۆڕێت و رزگاری بكات، له داگیركاری، میلیشیاكان، تیرۆر و گه‌نده‌لی”.
سه‌در هه‌روه‌ها گوتی “پرۆگرامێكی چاكسازیم ئاماده كردووه، كه به‌م زووانه راده‌گه‌یه‌نرێت، خۆشه‌ویستان تكایه كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن له رزگار كردنی عێراق، له ژێر ناونیشانی عێراق له نێوان پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی چاكسازی”.