نوچەنێت-ئاژانسەکان
ئەمریکا و روسیا، لە دەستپێکردنەوەی ئاگربەستی سوریا نەگەیشتنە رێککەوتن و رایانگەیاند: کە دانیشتنی دۆستانی سوریا بە بێ ئەوەی ئەنجامێکی ئەرێنی بەواوە بێت،کۆتایی پێهاتووە.
رۆژانی سێشەممە و پێنجشەممەی کۆبوونەوەی دۆستانی سوریا لە شاری نیۆیۆرک، بەرێوەچوو و دوای چەندی کاتژمێرگفتوگۆ کە 23 وڵات و دامەزراوە تێیدا بەشدار بوون، شەوی رابردوو بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتاییهات.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە کۆبوونەی دۆستانی سوریا بێ ئەنجام مایەوە و راشیگەیاند، کە ئەگەر روسیا پێشنیار و میکانیزی بنیاتنەرو نوێی هەیە، ئامادەی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی وتووێژین. کێری جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا ناتوانێ بە تەنها دەرگا بە رووی ئاشتیدا بکاتەوە.
کێری ئەوەشی خستەڕوو، کە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی لە بارەی قەیرانی سوریا و گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاگربەست بۆ ئەم وڵاتە شکسستیهێنا و هەندێک لە لایەنەکانی پابەندی رێککەوتنی ئاگربەسەتەکە نەبوونە کە لێرەدا زۆر مەبەستی مۆسکۆیە.
کێری دەڵێت، دەوڵەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە دەبێ پابەندی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیارە بە کۆمەڵەکانی کۆمەڵگای جیهانی بن، تا ئەوەی کە توندوتیژی لەم وڵاتە کەم ببێتەوە و رێگا بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆڤ دۆستانەکان فەراهەم بکرێت.
کێری وەبیری هێنایەوە کە ئاگربەستی یەک هەفتەیی سوریا چەندین جار پێشێل کرا، هەر بۆیە داوای لە سوریا و مۆسکۆ کرد کە پابەندی بەرپرسایەتیەکانیان بن.
جۆن مایک ئایرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ش، روسیای وەک بەرپرسی سەرەکی شکستهێنانی ئەم وتووێژانە لە قەلەمدا و گوتی، دژکردەوەی روسەکان قابلی قبووڵ نییە.ئێمە خوازیاری وەستاندنی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای سوریاین بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکان، هەروەها وەڵامی روسەکان لەم بارەیەوە قابلی قبووڵ نییە.
ستێفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لەم بارەو ەرایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی دوورودرێژ و تاقەت پڕووکێن و بێ ئەنجاممان هەبوو.دی مستۆرا داوای کرد، لایەنەکان هەوڵی گەڕاندنەوەی دۆخی ئاگربەست بدەن لە سوریا.