نوچەنێت-ئاژانسەکان
کۆمپانیای یاهوو ئەمڕۆ پێنجشەممە22ی سێپتامبەر، رایگەیاند: کە لە ساڵی 2014 بە لانیکەمەوە زانیاری 500 ملیۆن کەس لە بەکارهێنەرانی ئەم کۆمپانیا ئینتەرنێتییە لە لایەن کەسانێکەوە کە گومان دەکرێ لە لایەن وڵاتێکی بیانییەوە پشتیوانی لێ بکرێ،دزراوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، کۆمپانیای یاهوو لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات، کە زانیارییە دزراوەکان بریتیە لە ناوی بەکارهێنەران، ئادرەسی ئیمێڵ و ژمارە تەلەفۆنەکانیان، هەروەها رێکەوتی لە دایکبوون و وشەی تێپەڕین.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی کۆمپانیای یاهوو، بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان کەسی هێرشکار بۆ سەر ئەم تۆڕە لە لایەن وڵاتێکی بیانییەوە پشتگیری لێ دەکرێت، بەڵام هاوکات ئەوەش دەخەنەڕوو، کە لەم بارەیەوە بەڵگەیەکی ئەوتۆیان بە دەستەوە نییە.
بە گوتەی رۆیتەرز، روون نییە ئەم بابەتە تا چ رادەیەک دەتوانێ لە داهاتوودا، لە سەر شێوازی خزمەتگوزاری و فرۆشتنی سیستمی ئیمێڵ شوێندانەر بێت.