نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
كامل زه‌یدی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، د.رۆژ نوری شاوه‌یس كاندید كراوه بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق.
زه‌یدی له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستانی د.رۆژ نوری شاوه‌یسی كاندید كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی، دوای ئه‌وه‌ی هوشیار زێباری له پۆسته‌كه‌ی لابرا، هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌و كاندید كردنه تا ئه‌م كاته فه‌رمی نییه”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌ش كراون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، له سه‌ر بنه‌مای پشكە”.
هوشیار زێباری به ده‌نگی 158 په‌رله‌مانتار له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، پێشتریش د.رۆژ نوری شاوه‌یس، له پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا بوو، دواتر عه‌بادی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و جێگری سه‌رۆككۆماری دا، پێشتریش عه‌بادی له كابینه وه‌زارییه‌كه‌یدا هوشیار زێباری بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و رۆژ نوری شاوه‌یسی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستنیشان كردبوو، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا پۆسته‌كان پێچه‌وانه بكرێنه‌وه و زێباری بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی و شاوه‌یس بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنیشان كرد.