نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
نه‌هله هه‌بابی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌رجێیكی به‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقدا سه‌پاندوه، له به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به به‌شداری كردنی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
هه‌بابی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، بارزانی مه‌رجی داناوه بۆ حكومه‌تی عێراق به‌وه‌ی كه ده‌بێت 21 یه‌كه‌ی ئیداری له كۆی یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بخرێنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ردا هاوكاری یه‌كه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، له به‌شداری كردنیان له شه‌ڕی موسڵ و چونه ناو شاره‌كه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌تە كۆسپ له‌به‌رده‌میاندا.