نوچەنێت-ئاژانسەکان
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لە گەل ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، بە پێی متمانە نەبووە و ئیران تاوەکو ئێستا پابەندی رێککەوتنەکە بووە.
جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی:هیچ کات و بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ئێران نەکردووە، بەڵام لە ئێستادا ئێرانییەکان بە بێ ئاگاداری ئێمە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆمی ناتوانن لە بەرنامەی ئەتۆمی خۆیدا هەنگاوێک بەرەو پێش بنێت.
بایدەن ئاماژەی بەوەشداوە، کە تەنانەت دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دانیان بەوەدا ناوە کە ئەم رێککەوتنە، رێککەوتنێکی باش بووە، بەڵام ئایا دەیتوانی رێککەوتنێکی باشتر بێت؟ بێ گومان دەیتوانی، بەڵام ئەمە بژاردەیەکی زۆر دژوار بوو و پێموایە، سەرۆکی ئەمریکا تیایدا سەرکەوتوو بوو.
ئێران و گروپی ناسراو بە 1+5 ساڵی رابردووو رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، کە بەو پێیە بەرامبەر بە سنوردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، گەمارۆکانی پەیوەندیدار بەم دۆسیە، لە سەر ئێران هەڵبگیردرێت. دوای تێپەڕبوونی 9 مانگ بە سەر ئەم رێککەوتنە بەرپرسانی ئێران وەک بۆ خۆیان دەڵێن “تاوەکو ئێستا چاوەڕوانییەکانیان لەم رێککەوتنە نەهاتۆتە دی”.