نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی پله به‌رز رۆژی سێشه‌ممه 20-9-2016 رایگه‌یاند: هه‌وڵێكی ئه‌مریكی هه‌یه كه دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن بۆ دابه‌شكردنی موسڵ، هه‌روه‌ها هیلاری كلینتۆنی كاندیدی دیموكراته‌كانیش داوای دابه‌شكردنی موسڵی كردووه به بیانووی پاراستنی كه‌مینه ئاینییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی “حكومه‌تی ئه‌مریكا به هه‌موو رێگایه‌ك ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی به‌شداری له گرتنه‌وه‌ی موسڵدا بكه‌ن، به ئامانجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ریی هیلاری كلینتۆی كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر دۆناڵد ترامپی ركابه‌ری له كۆمارییه‌كان” هه‌روه‌ها گوتی “پێشتر كلینتۆن پێشنیاری پاراستنی كه‌مینه ئایینیه‌كانی عیراقی كردبوو، به تایبه‌تی له موسڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی موسڵ بۆ چه‌ند ناوچەیەک به‌هێز ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاش به‌دی ده‌هێنێت”.
پێشیوابوو كه “هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌دیدێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوریا روویدا”.
هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پرۆژه بڕیارێكیان پێشكه‌ش كرد، كه داوای دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كات بۆ كه‌مینه ئایینییه‌كانی عێراق له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.