نوچه‌نێت- ئه‌لجه‌زیره
را و بۆچوونی زۆر هه‌ن سه‌باره‌ت به‌و كاریگه‌رییه ئابوورییانه‌ی دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ لابردنی هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی له عێراق ده‌رده‌كه‌ون، كه سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه‌كانی عێراقی ده‌كرد له گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری ئابووری عێراق.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌ڵێت “لابردنی زێباری متمانه‌ی نێوان سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق له‌ق ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه لاواز ده‌كات كه ئێستا عێراق ده‌یدات بۆ رازی كردنی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته دۆنه‌ره‌كانی تر به‌وه‌ی كه ئێستا عێراق له دۆخێكی سه‌قامگیرتری سیاسی و ئابوریدایه”.
زێباری به ده‌نگی 158 په‌رله‌مانتار دوێنێ 21-9-2016، له پۆسته‌كه‌ی لابرا، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوودا بانگهێشتی په‌رله‌مانی عێراق كرا بۆ لێپرسینه‌وه.
زێباری سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه باڵاكانی عێراقی ده‌كرد، له گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ، كه رازیكردن به‌وه‌ی قه‌رزێكی 5.34 ملیار دۆلاری بداته عێراق بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، له به‌رامبه‌ر چاكسازی كردنی پلانی ئابووری عێراق، ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌ش ده‌رگای یارمه‌تی دارایی به بڕی 18 ملیار دۆلار به رووی عێراقدا ده‌كاته‌وه.
زێباری هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی دانیشتنه‌كانی عێراقی له گه‌ڵ بانكه بیانییه‌كان كردووه بۆ پێدانی سه‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تی به عێراق.