نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سوننه‌كان رایگه‌یاند: گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا بووه‌ته بنه‌ما و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه رێوشوێنی راسته‌قینه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی.
عه‌لاوی له ئه‌كاونته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت “نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی راسته‌قینه بۆ گه‌نده‌ڵی، بووه‌ته هۆی هه‌ڵته‌كاندنی عێراق، كاتێك من سه‌رۆكوه‌زیران بووم دیوانی چاودێری داراییم كارا كرده‌وه و سێ وه‌زیرم ره‌وانه كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه”.
عه‌لاوی گوتیشی “ئێمه دادوه‌ری زۆر شیاومان هه‌یه، كه له ئاستی جیهانیدان و بڕوایان به دادگای سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه خۆیان و خانه‌واده‌كانیان ژیانییان پارێزراو نییه، چونكه میلیشیاكانی حه‌شد هه‌ر دادوه‌رێك ده‌كوژن كه له دژی تاوانه‌كانی ئه‌وان و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان حوكم ده‌دات، بابه‌تی پاسه‌وانی كردنی دادگا و دادوه‌ران بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ پاراستنی ده‌ستپاكی له وڵات‌دا، دوو كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر وڵاتێك، بریتین له دادگای سه‌ربه‌خۆ و هێزی ئاسایشی ناوخۆ”.