نوچەنێت- گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پلانێكن بۆ ده‌ستگرتن به سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی عێراقدا، له گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه داعش ده‌ستی به سه‌ردا گرتوون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌بێت كه ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا كه بڕیاره له یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ئه‌نجام بدرێت براوه بێت، ئه‌وانه‌ی نزیكن له ترامپه‌وه وایده‌بینن كه ئه‌م هه‌نگاوه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش وشك ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ترامپ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له قازانجی نه‌وتی عێراق دابین بكات، به‌ڵام شاره‌زایانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێیانوایه ئه‌م پلانه‌ی ترامپ ده‌چێته ریزی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه.
كاندیدی كۆمارییه‌كان، به نیازه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، كۆنترۆڵی نه‌وتی عێراقی كرد، ئه‌وا كار ده‌كات بۆ بێبه‌ش كردنی ئێران له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه.