نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆی عێراق و په‌رله‌مانتاری پێشوو رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی دوا سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێت له حیزبی ده‌عوه، ئاماژه‌شی به ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل و كاریگه‌رییه‌كانی دا له ناوچه‌كه‌دا.
شابه‌نده‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: حزبی ده‌عوه هیچ چانسێكی تری نابێت له سه‌ركردایه‌تی كردنی عێراقدا جارێكی‌تر، رۆڵی ئه‌و حزبه ته‌واو بوو، ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعبینانه‌یه”.
شابه‌نده‌ر پێشیوابوو كه ده‌وڵه‌ت له عێراق بوونی نییه، روونیشیكرده‌وه، كه له مه‌یدانی عێراقدا چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن، كه له سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات رێككه‌وتوون، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی عه‌ممار حه‌كیم وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان، شابه‌نده‌ر گوتی “ئه‌م هه‌نگاوه دوور نییه له پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، من دروستكردنی هاوپه‌یمانی شیعه ره‌تده‌كه‌مه‌وه، چونكه ئه‌مه ده‌بێته بیانوێك بۆ دروستبوونی هاوپه‌یمانی سوننه‌كان كه ده‌وڵه‌تانی وه‌ك توركیا و سعودیه، پشتیوانی لێده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی ئێران كه پشتیوانی له هاوپه‌یمانی شیعه‌كان ده‌كات”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “شه‌ڕی موسڵ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ده‌بێت بۆ ئه‌و دوو هێزه كێبڕكێكه‌ره‌ی عێراق”.
شابه‌نده‌ر پێشتر گوتبووی كه عه‌بادی گاڵته‌ی به هاوڵاتی و سیاسه‌توانانی عێراق كرد و شانۆگه‌رییه بێماناكه‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌وه‌ی 5 وه‌زیری گۆڕی له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی 5 وه‌زیری تر، به‌و مانایه‌ی چاكسازی ئه‌نجام ده‌دات.