نوچەنێت- ئێران وایر
رۆژنامه‌ی ئێران وایری ئه‌لیكترنی گوتارێكی له ژێر ناونیشانی “رۆڵی ئیمام مه‌هدی له جه‌نگی نێوان ئێران و سعودیه‌دا” بڵاو كرده‌وه، كه نووسه‌ره‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه كۆنترۆڵ كردنی مه‌ككه له لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ئیمامی مه‌هدیه.
ئه‌م ئه‌فسانه‌یه نوێ نییه، له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستیپێكردوه، كاتێك لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكکۆماری پێشووی ئێران، سی دی-یەکی بڵاوكرده‌وه، كه ده‌یه‌وێت دووباره بگاته‌وه ده‌سه‌ڵات، به پێی ئه‌و سی دی-یه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی به یاریده‌ده‌ری ئیمام مه‌هدی ده‌زانێت، كه ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ركه‌وتنی.
به پێی رۆژنامه‌كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا وشه‌ی سعودیه زۆر له ئه‌ده‌بیاتی شیعه‌دا به كاردێت، به جۆرێك له ناوبردنی سعودیه پێشینه‌ی ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌مێكه كه ئیمام مه‌هدی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و جیهان پڕ ده‌كات له رووناكی و دادپه‌روه‌ری، ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش هاوكار و هاوڕێی ئیمام مه‌هدی ده‌بێت “كه ئێستا له ژێرزه‌مینێكدا شاردراوه‌ته‌وه”.
له گوتاره‌كه‌دا هاتووه، كه رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش گوتوویه‌تی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئیمامی مه‌هدی، ئاماده‌سازی ئیقلمیی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌كه‌دا. جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه، كه دۆخی جیهان و رۆژهه‌ڵات به پشتیوانی شۆڕشی ئێران ده‌گۆڕێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێران تێده‌كۆشێت، له پێناو گۆڕانكاری له ناوچه‌كه‌دا و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سعودیه.
ئه‌م خورافه‌یه له سه‌رده‌می حوكمی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستیپێكرد، كاتێك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی، ئیمام مه‌هدی داوای لێكردووه دوو ركات نوێژی له گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌ش مقۆ مقۆیه‌کی زۆری به دوای خۆیدا هێنا له ئێران، كار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی رابه‌ری ئێران خۆی قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ره‌تكردەوه، كه چاوی به ئیمامی مه‌هدی كه‌وتبێت.