نوچە.نێت
ماوەیەک لەمەوبەر کێشە کەوتە نێوان هەردوو هونەرمەندان برات بیت، ئەنجلینا جولی، هەتا لەکۆتایدا بریاری جیابونەوەیان دا، لەئێستادا، بریاری جیابونەوەیان کەوتوەتە دادگا.
یاساناسی ئەنجلینا جولی”لورا ويسر” ئاشکرایکرد، مەسەلەی جیابونەوەی هەردوو هونەرمەند لەئێستادا لە دادگایە، بەڵام بریارە مومتەلەکات و خانووبەرە و سەروەتەکانیان دابەش بکەن، هەروەک چەندین خانوو لە ووڵاتە جیاوازەکانی وەک فەرەنسا، هولیوود، سانتا بربرا، هەروەها خانوی نيو أورلينز لە ئەمریکا، کە دەکاتە 400 مليۆن دۆلار، بۆیە ئەنجلینا جولی داوای کردوە کە ئەو ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە بەش بکرێت .
لەلایەکی تر براد بێت، سەبارەت بە بابەتی جیابونەوە رایگەیاند کە ” ئەو دڵگرانە بەم مەسەلەیە و زۆریش بێتاقەتی کردوە، بەڵام ئەوەی گرنگە بە لایەوە مناڵەکانیەتی کە دەیەوێت تەندروست بن و ئەم جیابونەوەیە کاریگەریان لەسەر دروست نەکات”.
بیت دەشڵێت” دوای جیابونەوەیان، داوا لە میدیاکان دەکات کە دەرفەت بۆ مناڵەکانی برەخسێنن کە چ خەونێکیان هەیە بەدەستی بێنن”.
شایەنی باسە، هەردوو هونەرمەند خاوەنی ٦ مناڵن ئەوانیش مادوكس، باكس، زهرە، شيلو هەروەها دوو کورە دوانەکەی خۆشی.




