نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، لە زاری چەند سەرچآوەیەکی دیپلۆماسی لە واشنتۆن رایگەیاند: کە هێزێکی تایبەتی ئەمریکا، لە سەر داوای سەرۆککۆماری تورکیا رەوانەی سوریا کراون.
نیۆیۆرک تایمز رایدەگەیەنێت، کە ئامانج لە ناردنی ئەم هێزە بۆ سوریا، یارمەتی کردنی هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیایە، کە لە سوریا لە شەڕدان.
ئەم رۆژنامەیە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بڕیاری ناردنی ئەم هێزە لە میانەی دیدار و چاوپێکەوتنی ئۆباما و ئەردۆغان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە جی 20 دراوە.
رۆژنامەکە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا باس لەوەش دەکات، کە ئەردۆغان پێشنیاری بە ئۆباما کردووە، کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە “قەڵغانی فورات” بکەن و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دوورخستنەوەی چەکدارانی داعشە لە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە.
بە گوتەی جەیف دەیڤیس، گوتەبێژی پێنتاگۆن، ژمارەی ئەم هێزە 13 کەسە و تەنها رۆڵی راوێژکاری سەربازی دەگێڕن.
ئەمریکا ئامادە نەبووە وردەکاری زیاتر لە بارەی ناردنی هێزە تایبەتەکەی خۆی بۆ سوریا ئاشکرا بکات.