حەشدی شەعبی بەشدار نابێت لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ

0

نوچەنێت: تایبەت

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك نابێت حەشدی شەعبی بەشداری ئازادكردنی موسڵ بكات، دەڵێت “پێشمەرگە رۆڵێكی كارای دەبێت”.

پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ نزیك بۆتەوە، بە سەر پەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە گوتەی شارەزایان ئەگەری زۆرە پێش 2017 موسڵ کۆنتڕۆل بکرێتەوە و داعش لە عێراق دەرنکرێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، هاشم بریفكانی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای موسل لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ رایگەیاند: بە پێی‌ رێكکەوتنەكان ئەو هێزانەی كە بەشدار دەبن لە پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ، چەند ناوچەیەك ئازاد دەكەن و ئەو هێزانەش دیاریكراون. ئەمەش هەنگاوێكی باشە دەتوانری بە زووترین كات و بە كەمترین زیان پرۆسەكە ئەنجامبدرێت.

هاشم بریفكانی دەڵێت “پرۆسەكە لە ماوەیەكی نزیك دەستپێدەكات و هێزی پێشمەرگە کە رۆڵی باڵای هەبووە لە روبەڕووبوونەوەی داعش،  لە گەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان، حەشدی نیشمانی و سوپای عێراق. بەشدار دەبن لەم پرۆسەیە. بەڵام بە هیچ شێوەیەك حەشدی شەعبی بەشداری ئازاد كردنی موسڵ ناكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com