هەواڵنێرانی بێ سنور سەرکوتی رۆژنامەنووسان لە ئێران مەحکوم دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنور لە راگەیێندراوێکدا، گوشار بۆ سەر راگەیاندن و دەستگیرکردن و زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان لە ئێران مەحکوم دەکات.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، ژمارەیەک لە راگەیاندنەکانی ئێران، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکانی پەیوەستی بە کەیسی گەندەڵی و سەرپێچی کردنی شارەوانی تاران فیلتەر کراون. هەروەها چەند کەس لە رۆژنامەنووسانی ئێرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

هەواڵنێرانی بێ سنوور ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ژمارەیەک رۆژنامەوانی دیکەش لە لایەن دەزگای دادوەری و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لە سەرە یان ئەوەی کە بانگهێشتی دادگاکانی ئەم وڵاتەوە دەکرێن.

رەزا موعینی، بەرپرسی بەشی ئەفغاستان و ئێران لە رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنور، بە ئاماژەدان بە بەڵێنەکانی حەسەن روحانی لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژرادنی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، کە رایگەیاندبوو، هەوڵی گۆڕانکاری بە قازانجی ئازادی رادەربڕین و راگەیاندنەکان دەدات، دەڵێت “سیاسەتی روحانی کردنەوەی دەرگای زیندانەکان بە رووی زیندانیانی سیاسیدا نەبووە، بەڵکوو هەوڵی دا دەرگای بازاڕەکانی ئێران بەرەوڕووی سەرمایەی وڵاتانی بیانی بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com