
لایەنگرانی قەزافی، بەنی وەلید کۆنترۆڵ دەکەن و لەبەنغازی ئاگر لەبینای سەرۆکی ئیستای لیبیا بەردەدرێت
نوچەنێت. ئاژانسەکان
ئەمرۆ لایەنگرانی قەزافی دوای ئەوەی ٤ چەکداری ئەنجومەنی کاتی لیبیا دەکوژن و ٢٠ یان لێ بریندار دەکەن، دەستیان بەسەر شارۆچکەی بەنی وەلیددا گرت، لەشارۆچکەی بەنغازیش ئاگر بەردەرێتە بینانی سەرۆکی ئەنجومەنی کاتی لیبیا و سەرۆکی ئەنجومەنەکەش رایدەگەیەنێت، لیبیا بەرەو هەڵدێر دەڕوات.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمرۆ دوو شەممە لەشارۆچکەی بەنی وەلید لایەنگرانی قەزافی هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی سەر بە ئەنجومەنی کاتی لیبیا، لەئەنجامی روو بەڕوبوونەوەیەکی چەکداری ٤ چەکداری ئەنجومەنەکە کوژران و نزیکەی ٢٠ چەکداریشیان لێ بریندار کراوە، لایەنگرانی قەزافی توانیویانە بەتەواوی کۆنترۆڵی شارەکە بکەن و ئاڵای سەوزی سەردەمی قەزانی لەسەر سەرجەم بینا حکومیەکانی شارەکە بەرزبکەنەوە.
هەرلەبارەی رووبەڕووبوەنەکانی ئەمرۆی بەنی وەلید. ئاژانسی هەواڵی مقاوەمەی لیبیای سەربە لایەنگرانی قەزافی رایگەیاند، دوای ئەوەی شاری بەنی وەلید لەچەکدارانی ئەنجومەنی کاتی پاککراوەتەوە، ئەنجومەنەکە هەوڵی ئەوەی داوە، لەڕێگای فرۆکەوە ١٥٠٠ چەکدار دابەزێنێتە شارەکە، بەڵام بەهۆی رێگری لایەنگرانی قەزافییەوە نەیانتووە ئەو کارە بکەن.
لەلایەکی ترەوە و له شاری بهنغازی، دوای ئهوهی ژمارهیهكی زۆری خۆپیشاندهر هێرشیانکردە سەربارەگای سهرۆكی ئهنجومهنی كاتی نیشتمانی ئاگریان تێبەردا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا مستەفا عهبدولجهلیل، کە لەکاتی ئاگرتێبەردانەکەدا لەبیناکەدا بوو. رایگهیاند: گروپی سیاسی له لیبیا تادێت روو له زیادبوون دەكەن و ئەگەری ئەوە هەیە وڵات بهرهو ههڵدێر ببهن.
ئاژانسی مقاوەمەی لیبیا کە سەربەلایەنگرانی قەزافیی، لەکورتە بەیانێکدا رایگەیاندووە، ئەوەی بەسەر لیبیادا هات، گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی بوو، و بەپێوەنەمانی هەموو بینا بەرزەکانی شاری سرت، بەزەبری فرۆکەکانی ناتۆو قەتەری عەرەبی، وەک بەڵگە باس دەکەن و رایانگەیاندووە. لە ئەمرۆوە هەموو دنیا هێزی جەماهیری قەزافی بەدیدەکەن.