نەتەوەیەکگرتووەکان:٤٠%ی خەڵکی سۆمال، قەیرانی خۆراکیان هەیە

0

نوچە-ئاژانسەکان

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری لە بارەی بەدخۆراکی بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی سۆمالی دەدات.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەلجەزیرە، نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی خۆیا رایگەیاندووە کە قاتوقڕی، وشکەساڵی و هێرشە تیرۆریتسیەکانی گروپی تیرۆریستی “الشباب” بوونەتە هۆی ئەوەی، کە نزیکەی ٤٠%ی خەڵکی ئەم وڵاتە بە گوێرەی پێویست دەستیان بە خۆراک و خواردن رانەگات.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەی خۆیدا، جەختی کردۆتەوە کە لە ئێستادا ژمارەی خەڵکی برسی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە ٥ ملیۆن کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com