نوچە-قطرە
سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە بە تێکڕا لە دژی فەتحولا گولەن بوەستنەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی گوتارێکی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لەم تریبونە کەڵک وەردەگرم و داوا لە وڵاتانی دۆستی تورکیا دەکەم کە لە دژی تۆڕی تیرۆریستی گولەن بوەستنەوە.
جێی ئاماژەیە کە تورکیا فەتحولا گولەن وەک هۆکاری سەرەکی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥یا تەموزی ئەم ولاتە دەناسێنێت.