نوچەنێت
بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی خەزانەکانی ئەمەریکاو زیادبونی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن یابانەوه، جارێکی تر نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە.
ئاستی نەوتی خەزانەکانی ئەمەریکا لەهەفتەی رابردوودا تا 16ی ئەیلول بەبڕی 7.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیوەو گەیشتووەتە 507.2 ملیۆن بەرمیل.
بەو هۆیەوە نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس، بەرێژەی 1.8% بەرزبویەوەو 81 سەنت چووە سەر نرخەکەیو هەر بەرمیلێکی بە 44.86 دۆلار لەکاتژمێر 06:03ی بەم بەیانییە بەکاتی هەولێر فرۆشراوە.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی برنت بۆ 46.47% بەرزبۆتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت وەزیری ئابوری یابان، ئاشکرایکرد کە لەمانگی رابردوودا بەرێژەی 0.5 رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاویان زیاد کردوەو گەیشتوەتە 3.38 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
یابان لەسەر ئاستی جیهان، چوارەم وڵاتە لەڕووی کڕینی نەوتی خاو.
لەبەیاننامەیەکی پەیمانگی پیترۆلی ئەمەریکی باس لەوەشکراوە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەئەمەریکا لەهەفتەی رابروودا 497 هەزار بەرمیل رۆژانە کەمی کردووەو گەیشتوەتە 7.9 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، هەروەها رێژەی بەکارهێنانی رۆژانەش بەبڕی 218 بەرمیل کەمی کردوە.