
كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید ده‌كرێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا، بڕیاری كاندید كردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ درا، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.
كاندید كردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كاتێكدایه، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و پۆسته‌ی كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت، به چۆڵی ماوته‌وه، بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دڵنیاییه‌ی كه فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به یه‌كێتی دا و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی رووداودا رایگه‌یاند، كه هه‌ر كاتێك یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندید بكات، ئه‌وان وه‌ك پارتی پێشوازی لێده‌كه‌ن.