گۆرانی بێژی بریتانی ئەدیل، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ گەشتە هونەریەکانی رادەگرێت

0

نوچە.نێت

 

ئەدیل، ی هونەرمەند سەرەرای ئەوەی لە بواری هونەریدا بەناوبانگترین هونەرمەندە لە سەر ئاستی جیهان، بەڵام ئەو پێی وایە هێشتا خەونەکانی بەدی نەهاتوە، کە ئامانجی سەرەکی تەواوکردنی خوێندنەکەی بوە کە بەهۆی بەرهەمهێنانی ئەلبوم وناوبانگەوە خوێندنەکەی بەناتەواوی بەجێ هێشتوە.

پێگەی The sun رایدەگەیەنێت کە “ئەدیل” لەدوا ئاهەنگیدا لە بوسطن، ئاشکرایکردوە کە بریاری راگرتنی گەشتە هونەریەکانی دەدات بۆ ماوەیەک.

ئەدیل وتی” هەستێکی ناوازەم هەیە کە دەگەرێمەوە بۆ خوێندن لە زانکۆ، دڵنیام بریارێکی زۆر بێمانەیە، بەڵام ئەوە پلانی منە”.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” ماوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر من سەرقاڵی خوێندن بوم لە زانکۆی لیڤەرپول لە ئینگلتەرا، بەڵام لەپر شتەکان گۆرا و کاتێک زانیم سەرقاڵی تۆماکردنی چەند ئەلبومێکی گورانیم، هەربۆیە نەمتوانی بەهۆی هونەرو گۆرانی وتنەوە سەرنج بدەمە خوێندن و بەجێم هێشت، وە لەئێستادا بریام داوە کە ماوەی ١٠ ساڵ ، گەشتە هونەریەکانم راگرم ، بگەرێمەوە بۆ خوێندنی زانکۆ”.

ئەدیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ” هەرگیز لە بریارەکەی پەشیمان نیە ، پێی وایە ئێستا کاتی هاتوە کە ئیتر بوەستێت و بگەرێتەوە بۆ خوێندنەکەی لە زانکۆ”. 

 

 
iu
uhihu
1474374167785871800

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com