نوچەنێت- خلیج ئۆنلاین
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكۆماری ئێران ده‌ڵێت “سوپای پاسداران به‌رگریكاری شوێنه پیرۆزه‌كانمانه له عێراق و سوریا، له هه‌ژارانی لوبنان، فه‌له‌ستین و ئه‌فغانستان”، كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره كه‌سێكی زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌و كه‌سێك نییه جگه له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
ناوی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرن، جگه له جه‌نگ و خوێن هیچی ترت بیر ناخاته‌وه، له خاكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئه‌و فه‌رمانده ناوبانگ خراپه له نێوان وڵاتانی سوریا و عێراقدا، هاتووچۆیه‌تی، میلیشیاكه‌ی له شه‌ڕه‌كانی ئه‌وێدا به‌شدارن، ئه‌م جگه له رۆڵی شاراوه‌ی له یه‌مه‌ن و وڵاتانی تردا، كه رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه و جێ په‌نجه‌ی ئێرانی پێوه‌دیاره.
ئێستا سوله‌یمانی بووه‌ته ئایكۆنی جه‌نگ، ئه‌و جه‌نگانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی تێدا پێشێل ده‌كرێت و سه‌ركۆنه كردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوادێت، به‌مدواییانه خه‌ریكی دروستكردنی “سوپای رزگاری شیعه”یه، وه‌ك به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌م سوپایه رزگاركردنی قودس و له‌ناوبردنی ئیسرائیله، له ماوه‌ی 23 ساڵدا، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌م سوپایه ئێستا بوونی هه‌یه له سه‌ر سنوره‌كانی ئیسرائیل، به سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی له سێ به‌ره ده‌جه‌نگێت، عێراق، سوریا و یه‌مه‌ن.
له عێراق، سوله‌یه‌مانی له زۆرینه‌ی شه‌ڕه‌كاندا ئاماده‌یی هه‌بووه، بوونی ئه‌و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ریی فراوانی به دوای خۆیدا هێنا، پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌میان دابخات، به‌وه‌ی كه سوله‌یمانی وه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی له عێراق كارده‌كات.
سوله‌یمانی ده‌ستی به دروستكردنی ده‌زگای هه‌واڵگری حه‌شدی شه‌عبی كردووه، کە هاوشێوه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سوپای پاسدارانی ئێرانه.
له سوریاش، سوله‌یمانی به نهێنی و ئاشكرا له شه‌ڕه‌كانی ئه‌یوێدا ده‌رده‌كه‌وێت، پشتیوانی رژێمی سوریا ده‌كات له دژایه‌تی كردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام هێزه‌كه‌ی له سوریا زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، سه‌دان جه‌نگاوه‌ری كوژراوه. هه‌روه‌ها ده‌یان فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی له‌ده‌ستداوه، كه به باڵی سه‌ربازی به‌هێزی تاران داده‌نرێت، هه‌روه‌ها شه‌ڕكردن له سوریا بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئێرانی به هه‌ده‌رداوه.
له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سوریاوه تا ده‌گاته په‌یوه‌ندی و پشتیوانی كردنی له حزبوڵڵای لوبنان. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كانی له یه‌مه‌ن، سوریا و عێراق، وایكردووه سوله‌یمانی به دوگمه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دابنرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، قاسم سوله‌یمانییان خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، له ساڵی 2005، سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌وه‌ی كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، فه‌یله‌قه‌كه‌ی له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا كار ده‌كات.