ئۆباما و عەبادی لە نیویۆرك بە ئامادەبوونی نوێنەری هەرێم كۆبوونەوە

0

نوچەنێت

باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، كە نوێنەری هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوو، ئۆباما سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمریكای دەكرد، كە جێگری سەرۆكی ئەمریكا و نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداربوون، لە عێراقیش ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین بەرپرسی باڵای دیكە ئامادەبوون.

د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەكە بوو.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکان، لە كۆبوونەوەكەدا عەبادی رایگەیاندووە “هیوادارین لە چەند مانگی داهاتوو داعش لە موسڵ دەربکەین”.

ئۆباما لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی “پێویستە موسڵ ئاوەدان بکرێتەوە و رێگا لە دروستبوونی گرووپی دیکەی تووندڕەو بگیرێت”.

ئۆباما پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی عێراق دووپاتكردەوە و راشیگەیاندووە “داوا لە کۆنگرێس دەکەم هاوکاری عێراق بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com