هێرشی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەرگات دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەددین لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 20-9-2016 دەستیپێکرد.

قەزای شەرگات ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی داعشە. حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، شەوی 19-9-2016  رایگەیاندبوو، رۆژی سێشەممە 20-9-2016 ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شەرگات دەستپێدەکەین.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی زووەوە جێبەجێکردنی پلانەکەی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شەرگات دەستی پێکردووە. ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە بەشدارە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شەرگات، هێزێکی تایبەتی حەشدی شەعبی کە ژمارەیان 1400 چەکدار دەبێت وەکو خۆیان دەڵێن زۆربەیان خەڵکی ناوچەکەن و سوننە مەزهەبن لە ئۆپەراسیۆنەکە بەشدارن.

بەرپرسانی عێراق رایاندەیاندووە: کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شەرگات زۆر گرنگە چونکە، کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە ئاسان دەکات و، رێگەخۆشکەریش دەبێت بۆ گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکە کە ئاوارە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com