نوچه- ویكیلیكس
په‌یامێكی دزه‌پێكراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، كه پێگه‌ی ویكیلیكس بڵاوی كردبوه‌وه، ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی له عێراق پاشه‌كشه بكات ، به بابه‌كر زێباری سوپاسالاری عێراقدا، به نهێنی هۆشداری داوه‌ته ئێران.
له‌و په‌یامه‌دا كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌وه بۆ دیوانی پاشایه‌تی سعودیه و سكرتێری تایبه‌تی پاشای سعودیه نێردراوه، باس له‌وه ده‌كات كه زێباری سه‌ردانی ئێرانی كردوه و هۆشداری ئه‌مریكای به رژێمی ئێران راگه‌یاندوه، له بوونی بنكه‌یه‌كی موشه‌كی ئه‌مریكا له‌ژیر خاكی قه‌ته‌ردا له بنكه‌ی سیلیه، كه ئاماده‌یه و موشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی ئێران كراون.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتوه، كه كاردانه‌وه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ساردبووە، به‌وپێیه‌ی پێشتر زانیارییه‌كه‌یان پێگه‌یشتوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له‌و گه‌شته‌دا كه ئه‌مریكییه‌كان زێبارییان له‌گه‌ڵ خۆیان برد بۆ ئاگادار بوون له پلانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، ئامانجێكی تریشی هه‌بوه، ئه‌ویش بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك به ئێران بوه سه‌باره‌ت به بنكه موشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا.