نوچەنێت- هێدپرۆت
پێگه‌ی هێدپرۆتی ئیسرائیلی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، كه به‌م نزیكانه جه‌نگێك له نێوان ئێران و سعودیه هه‌ڵده‌گیرسێت، جه‌نگێكی گشتگیر ده‌بێت و چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆجی و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ئه‌تۆمیشی تێدا به‌كاربێت.
پێگه‌كه باسی له ململانێ كۆن و نوێكانی نێوان هه‌ردوولا كردووه، كه دواترینیان ئه‌و جه‌نگی راگه‌یاندنە بو، كه له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا روویدا.
پێگه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و ململانێ و شه‌ڕه‌ی سعودیه و ئێران له دژی یه‌كتر ده‌یكه‌ن له رێگه‌ی لایه‌نه‌كانی تره‌وه، له سه‌ر خاكی یه‌مه‌ن، عێراق، سوریا و لوبنان، ئه‌وه‌مان پیشان ده‌ده‌ن كه له‌و رۆژه نزیك ده‌بینه‌وه كه ئێران، موشه‌ك راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی شانشینی سعودیه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌و رۆژه بۆ هه‌موو جیهان كاره‌سات ده‌بێت، له‌و دۆخه‌دا جیهان ناتوانێت و نازانێت چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه بكات”.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه بارودۆخی ئابووری و ژێرخانی نه‌وت و زیانه مرۆییه‌كان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر وڵاتانی تر كه‌وتووه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان سعودیه و ئێران به‌هێز ده‌كات، ده‌یكاته جه‌نگێكی كراوه و گشتگیر، له گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆجی. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لایه‌كیان چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی زۆره، به تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له ئێران و سعودیه، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ده‌ن، ئێران خۆی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی دروستكردووه و سعودیه‌ش هه‌وڵی كڕینی ده‌دات له پاكستان.
هه‌ر به پێی پێگه‌كه، سه‌ركرده‌كانی جیهان و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی سوككردنی سزاكانی سه‌ر ئێرانییاندا و رێگه‌یان پێدا پرۆژه ئه‌تۆمییه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌ره‌و پێش ببات، هه‌روه‌ها سیستمی موشه‌كه‌كانی گه‌شه پێبكات، دواتر لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت، له سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌یان كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان به‌روو خاڵێك ده‌بات، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. ته‌نها یه‌ك رێگه‌ی بۆ ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌ویش رۆیشتنه به‌ره‌و دۆزه‌خ.