نوچەنێت: تایبەت
ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بڵاوكراوەیان بە سەر خەڵكی مووسڵدا باراند و تێیدا داوادەکەن هاتووچۆ رابگرن.
ئازاد كردنی شاری موسڵ نزیك بووتەوە بە قسەی هاوپەیمان بێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو، ئۆپراسۆنی ئازاد كردنی موسڵ دەستپێدەكات، هیزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان خۆیان ئامادە دەکەن.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی سەبارەت بە دۆخی نێو موسڵ رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 19-9-2016، جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، بڵاوكراوەیان بە سەر شاری مووسڵدا باراند، بەڵام ئەمجارە جیاواز بوون، چونكە لە بڵاوكراوەكاندا نووسراوە لە سەرەتای مانگی دابێ هاتووچۆ رابگرن و چیتر بە ناو شار و گەڕەكەکاندا هاتووچۆ مەكەن، چونكە ئازاد كردنی موسڵ دەستپێدەكات و بۆ ئەوەی زیانتان پێ نەگات و نەبنە قوربانی.
سەعید مەموزینی گوتی “ئەوان مەبەستیان لە هاتووچۆ ئەوەیە لە كاتی بۆردوومانكردنی داعشدا خەڵكی سڤیل نەبێتە ئامانج، بۆ ئەوەی بتوانن پرۆسەكە بە زووترین كات ئەنجام بدەن.