نوچەنێت- عێراق پرێس
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 19-9-2016 داوای له فه‌رمانبه‌رانی بازگه‌كان كرد، به توندی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن كه پابه‌ندی یاساكان نابن، هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیش كرد له بازگه‌كانی ئاسایش‌دا پابه‌ندی یاساكان بن.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه دێت كه یه‌كێك له لایه‌نگرانی پرسیاری ئه‌وه‌ی كردبوو كه “سه‌ربازانی عێراق و به دیاریكراوی فه‌رمانبه‌رانی بازگه‌كان رووبه‌ڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و قسه‌ی ناشرین و ته‌نانه‌ت ته‌قه لێكردنیش ده‌بنه‌وه له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، كاتێك داوای ناسنامه‌یان لێده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له ناسنامه‌كانیان دڵنیا بینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له تیرۆرستان بگرین به جلوبه‌رگی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به بازگه‌كانماندا تێپه‌ڕ بن”.
سه‌در ده‌ڵێت:” ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی پابه‌ندی یاساكانی به‌ربه‌ست و بازگه‌كان بن”.
سه‌در داواشی له فه‌رمانبه‌رانی بازگه‌كان كرد كه “به توندی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و ئەندامانەی حەشدی شەعبی بكه‌ن كه پابه‌ندی یاساكان نابن”.