بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە ژمارەیەک سیاسەتمەدار و چالاکی کورد دادگایی دەکرێن

0

نوچەنێت

لە بەلجیکا ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و چالاکی کورد بە تۆمەتی کارکردن و هەبوونی پەیوەندی لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دادگایی دەکرێن.

بڕیارە ئەمڕۆ 19ی ئەیلولی 2016،  بە تۆمەتی کارکردن و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە، کە لەلایەن بەرپرسانی ئەوروپاوە بە رێکخراوێکی “تیرۆستی” ناسێنراوە، لە دادگای برۆکسل دوو پەرلەمانتاری کوردی پێشووی تورکیا و 31 سیاسەتمەدار و دوو بەرێوبەری کەناڵ و حەوت چالاکی کورد دادگایی بکرێن.

ھاوکات ھەر ئەمرۆ ژمارەیەک لە ڕەوەندی کوردی لەبەردەم دادگای برۆکسل خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، وەکو ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر دادگایی کردنی ئەو کەسانە.

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی دادگای برۆکسل، کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوە لە سەرانسەری ئەوروپا دەستیپێکردووە، بە دەیان ھەزار ھاووڵاتی ئەوروپی و کوردی واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن حکومەتی بەلجیکا نەکەوێتە ژێر فشار و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com