نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا رایانگەیاند: کە پۆلیسی ئیستەنبوڵ 40 کەسی بیانی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیر کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵ، پۆلیسی دژە تیرۆری سەر بە ئیدارەی ئاسایشی ئیستەنبوڵ، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا بۆ سەر 23 ناوچەی ئەم شارە، 40 کەسی بیانییان دەستگیر کرد، کە لە زۆربەیان ئەفغانی، ئێرانی، عێراقی و ئازەربایجانین.
پۆلیسی تورکیا راشیگەیاندووە، کە لە شوێنی مانەوەی ئەم کەسانە، بەڵگە و زانیاری پەیوەست بە پەیوەندی دەستگیرکراوەکانی بە داعشەوە دۆزیوەتەوە.