نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدگەیەنێت، سبەی پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە بەغدا و بڕیاروایە سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بكرێت.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەرحان سلڤانەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی سەبارەت بە گەڕانەوەی پەرلەمانتاران بۆ بەغدا رایگەیاند: سبەی پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا و كۆتایی بە پشووی جەژن دێت، بڕیار وایە رۆژی سێشەممە 20-9-2016، پەرلەمان كۆبێتەوە.
سەرحان سلڤانەیی دەڵێت “تا ئێستا كار و پلانی دانیشتی ئەمجارە دیاری نەكراوە، بەڵام وەك پێشتر باسكرابوو كە یەكێی لە تەوەركان باسكردنی بانگهێشتەكەی وەزیری دارایی بێ، ئێمەش وەك فراكسیۆنی پارتی تا ئێستا 115 واژومان كۆكردۆتەوە و پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانمان كردووە.